خوێنەری
بەڕێز (بەزووترین
کات ئامادە دەکرێت).
لەم ڕووپەڕەدا زانیاریی لە بارەی کاری ڕێکخراوەیی باس دەکرێت و بەڕۆژ دەبێتەوە:
☝ ڕێنمایی ئەندامەتی لە ناوەندی نووسەراندا
§ بەندی پێنجەم؛
خاڵی یەکەم؛ ئەندامێتی لە
ناوەند و چۆنیەتیی وەرگرتنی ئەندام؛
ئەندامی ناوەندی
نووسەرانی کوردستان بریتین لە هەموو نووسەران و هونەرمەندانی رۆژهەڵاتی کوردستان
کە ، ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بێت:
مەرجەکانی ئەندامێتی؛
- کتێبێکی چاپکراو، یان
ئامادەی چاپی لە یەکێک لە بوارەیلی فەرھەنگی، ئەدەبی، ھونەری، کۆمەڵایەتی، ڕامیاری
و... تاددا ھەبێت کە بە کوردی نووسیبێتی، یان وەریگێڕابێتەوە سەر زمانی کوردی.
- یان لانیکەم ١٠ وتاری لە
بواری پسپۆڕیی خۆیدا لە بڵاوکراوە کوردییەکاندا بڵاو کردبێتەوە.
ـ بەرهەمێکی پرۆفیشناڵی
هونەریی لە بوارە هونەرییەکاندا بڵاو کردبێتەوە.
تێبینیی یەکەم؛ ناوەندی
نووسەران، مافی ئەندامێتیی ئیفتخاری بەو نووسەر و ھونەرمەندانەی کە ناوەندی
نووسەران بە مەکۆی کارو چالاکییە ئەدەبی و فەرهەنگی و هونەرییەکانی خۆیان دەزانن،
دەبەخشێت.
- ڕێنمایی مافی پشتگیری لە ئەندامانی ناوەندی نووسەران
- حەقی ئەندامەتیی ئەندامان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر